سلێمانى...چله‌ى ماته‌مینى محه‌مه‌دى مه‌لا عه‌بدولكه‌ریم موده‌ڕیس به‌ڕێوه چوو
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له شارى سلێمانى، به ئاماده‌بوونى جه‌ماوه‌رێكى زۆر، مه‌راسیمى چله‌ى ماته‌مینى نووسه‌رى گه‌وره‌ى كورد "محه‌مه‌د مه‌لا كه‌ریمى موده‌ڕیس" به‌ڕێوه چوو.
محه‌مه‌دى مه‌لا كه‌ریم، ساڵى 1931 له ناحیه‌ى بیاره له‌دایكبووه، كوڕى مامۆستا عه‌بدولكه‌ریمى موده‌ڕیسه كه خاوه‌نى چه‌ندین نووسین، ساغكردنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ى دیوانى شاعیرانى كلالاسیكى كورد و وه‌رگێڕانى زمانه‌وانیی جۆربه‌جۆر بووه. ناوبراو كه‌سێكى كورد په‌روه‌ربووه و هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه چه‌ندینجار زیندانى كراوه و له‌و ماوه‌یه كه له‌شارى به‌غدا ژیاوه، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌وكاته‌ى ڕژێمه‌وه به‌هۆى بڵاو كردنه‌وه‌ى نووسینه‌كانیه‌وه ڕێگرى لێكراوه.
محه‌مه‌دى مه‌لا كه‌ریم، شاره‌زایی ته‌واوى له زمانه‌كانى فارسی و عه‌ره‌بی دا هه‌بووه و به‌رده‌وام هه‌وڵى به‌ره‌و پێشبردنى ئه‌ده‌ب و نووسینى كوردى داوه، هه‌روه‌ها ڕۆڵێكى گرنگى له ڕێكخستن و دوباره داڕاشتنه‌وه‌ى شیعره‌كانى مه‌وله‌ویدا هه‌بووه و له دوباره پێداچوونه‌وه‌ى دیوانى (شیرین و خوسره‌و)ى- خاناى قوبادى كه به‌هه‌ورامى نووسراوه ڕۆڵێكى كارایی هه‌بووه.
ئه‌و ئه‌دیبه ناسراوه‌ى كورد به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ باوكى دیوانه‌كانى (نالى، مه‌حوى، سالم، بێخود)یان ساغ كردووه‌ته‌وه و كتێبى لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌باره‌ى (حاجى قادرى كۆیی) هه‌یه و ده‌رباره‌ى زمانى كوردى چه‌ندین كتێبى گرنگى هه‌یه.
محه‌مه‌دى مه‌لا كه‌ریم، دواى ململانێیه‌كى سه‌خت له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیدا له به‌ره‌به‌یانى ڕۆژى یه‌كشه‌ممه 12/3/2016 له‌شارى سلێمانى كۆچی دوایی كرد و له گردى سه‌یوان به‌خاك سپێردرا.
bas news-
