كاڵن: ئەردۆگان متمانەی دەنگدەری کوردی بەدەست هێناوە
کاڵن ئەمڕۆ چوارشەممە گوتارێکی بۆ رۆژنامەی (دەیلی سەباح)ی توركی نووسیوە و ئاماژەی بەوە کردووە كە پشتیوانی ئەو ناوچانەی کە زۆرینەی دانیشتوانەکانی کوردن لە پاکێجی هەمواری دەستووری تورکیا بە شێوەیەک کە لە سەرووی ئاستی چاوەڕوانییەکانەوە بوو، جێگەی سەرنجە.
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٥دا، ئاک پارتی لەسەدا ٢٤،٨ی دەنگەکانی لە پارێزگای مووش بەدەست هێنابوو، بەڵام بە پێی ئەنجامە یەکلانەبووەوەکان لەسەدا ٥٠،٨ی دەنگدەرانی پارێزگاکە دەنگیان بە ''بەڵێ'' بۆ هەمواری دەستوور داوە.
هەروەها نووسیویەتی لە هەریەک لە پارێزگاکانی دیاربەکر، سێرت، وان و ماردین گۆڕانکاری بە هەمان ئاراستەدا رووی داوە. ئەم پێشهاتە نیشاندەری ئەوەیە کە دەنگدەری کورد رەفتارەكانی پەکەکە و سیاسەتی هەدەپە بۆ پاکانەکردن بۆ تیرۆر رەت کردووەتەوە. زۆرینەی هاووڵاتییانی کورد پشتیوانی لە چاکسازییە دیموکراتییەکان، وەبەرهێنان، شیرازەی کۆمەڵایەتی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەکەن. سەرکۆمار و حکوومەت کە جیاوازییەکی روون لە نێوان کورد و پەکەکەدا دەکەن، متمانەی دەنگدەری کوردیان بەدەستهێناوە''.
bas news-
