عوسمان بایده‌میر: هه‌ده‌په كوده‌تای به‌سه‌ردا كرا
عوسمان بایده‌میر گوته‌بێژی هه‌ده‌په پێی وایه ئه‌نجامی گشتپرسی سه‌ركه‌وتن نه‌بووه بۆ ئاكپارتی، به‌ڵكو كوده‌تایه‌ك بووه به‌سه‌ر میلله‌ت و هه‌ده‌په‌دا كراوە، ئه‌نجامه‌كه‌شی ره‌ت كرده‌وه.
له كاتی قسه‌كردن له‌ناو په‌رله‌مانی توركیادا، عوسمان بایده‌میر باسی له ساخته‌كاری كرد له رۆژی گشتپرسی و گوتی "كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان به ئاشكرا ساخته‌كاری له به‌رژه‌وه‌ندی ئاكپارتی كرد، چونكه زیاتر له 2 ملیۆن پسوله‌ی ده‌نگدانی به بێ ئه‌وه‌ی مۆری كۆمسیۆنی پێوه‌بێت هه‌ژمار كردووه و هه‌مووشی به‌ڵێ بووه، له كاتێكدا نموونه هه‌یه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوتر حاله‌تی له‌و شێوه‌یه ره‌ت كراوه‌ته‌وه".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له ناوچه‌ی كیۆرویماك كرد كه سه‌ر به شاری بیتلیسه و له هه‌ڵبژاردنی 2014 چه‌ند پسولهیهك مۆری كۆمسیۆنی پێوه نه‌بووه و كاتێك ئاكپارتی داوای یاسایی تۆمار كردووه، كۆمیسیۆن ره‌تی كردووه‌ته‌وه.
باسی له‌وه‌ش كرد كه ئه‌و ئه‌نجامه سه‌ركه‌وتن نه‌بووه بۆ ئاكپارتی به‌ڵكو كوده‌تا بووه به‌سه‌ر هه‌ده‌په و ده‌نگی نه‌خێر دا، هه‌روه‌ها ده‌ستگیركردنی 700 ئه‌ندامی هه‌ده‌په‌ی ئاشكرا كرد له رۆژی دەنگداندا و ئه‌مه‌شی هه‌ر به ناڕه‌وا وه‌سف كرد.
bas news-
