17 مامۆستای ئاینیی سه‌ر به‌ ڕه‌وتى سه‌در سزا ده‌درێن

17 مامۆستای ئاینیی سه‌ر به‌ ڕه‌وتى سه‌در سزا ده‌درێن
نووسینگه‌ى شه‌هید محه‌مه‌د سه‌در، سه‌ر به‌ ڕه‌وتى سه‌در، سزاى 17 مامۆستاى ئاینیی شیعه‌ مه‌زهه‌بى سه‌ر به‌ ره‌وته‌كه‌یان ده‌دات، و بۆ ماوه‌ى 6 مانگ له‌ وتارخوێندنى نوێژى هه‌ینی ڕایان ده‌گرێت، هۆكاره‌كه‌شى بۆ ئاماده‌نه‌بوونیان له‌ تاقیكردنه‌وه‌ى ساڵانه‌، ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌.



به‌پێی نووسراوێكى نووسینگه‌ى شه‌هید محه‌مه‌د سه‌درى سه‌ر به‌ ڕه‌وتى سه‌در، كه‌ وێنه‌یه‌كی ئه‌مڕۆ (چوارشه‌مه‌ 19ى نیسانى 2017) بڕیار درا به‌ ڕارتنى 17 مامۆستاى ئاینی له‌ وتاردانى هه‌ینى.



وه‌ك له‌ نووسراوه‌كه‌دا ناویان نووسراوه‌، سزادراوه‌كان بریتین له‌ 17 مامۆستاى ئاینی (له‌ مه‌زهه‌بى شیعه‌ و سه‌ر به‌ ڕه‌وتى سه‌در) ، ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، كه‌ به‌هۆى ئاماده‌ نه‌بوونیان له‌ تاقیكردنه‌وه‌ى ساڵانه‌، بۆ ماوه‌ى 6 مانگ له‌ وتاردانى نوێژى هه‌ینی، ڕاده‌گیرێن و سزاكه‌ش له‌ ڕێكه‌وتى ده‌رچوونى نووسراوه‌كه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات.
bas news-
Top