لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسان دیاری دەبەخشێتە رۆژنامەنووسان
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان دیاری دەبەخشێتە رۆژنامەنووسەكانو (5 پێنج) كتێبیش بۆ كەناڵەكانیان..
بەبۆنەی 119 هەمین ساڵڕۆژی رۆژنامەگەری كوردیەوە لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان وێڕای پیرۆزبایی گەرم لە سەرجەم رۆژنامەنووسانی هەر چوار پارچەی كوردستان و میدیاكارانی سنووری لقەكەيان..
بڕیارە لەرۆژی شەممە 22/4/2017 لە سەعات 10 ی سەرلەبەیانیەوە تا سەعات 3 ی پاشنیوەڕۆ لەبارەگای لق پێشوازی لە میوانان بكات، هاوكات ئەو ئێلەك و كتێب و دیاریانەش كە ئامادەی كردوە دەیبەخشێتە رۆژنامەنووسان و كەناڵەكانیان..
داواكارین لةو يادةدا نوێنەری سەرجەم كەناڵەكان سەردانمان بكەن بۆ وەرگرتنی ئەو ئێلەكانەی كە پێشتر ناوو ژمارەكانیان بۆ ناردبووین.. هاوكات جگە لە ئێلەكەكان بۆ هەر كەناڵێك 5 پێنج كتێبمان ئامادە كردوە كە لقی سلێمانی چاپی كردوون.. دیاری پایتەختی رۆشنبیریش بۆ ئەو رۆژنامەنووسانە ئامادە كراوە كە كەناڵەكان ناوەكانیان بۆ ناردووین..
پیرۆزبایی 119 هەمین ساڵرۆژی رۆژنامەگەریتان لێدەكەم
هیوادارم ساڵێك بێت بەدوور لە تیرۆرو رفاندن و كێشە بۆ رۆژنامەنووسەكانمان
payamner-
