كوردانى ئێزدى داوا ده‌كه‌ن ڕاپرسییه‌كه بیانگرێته‌وه
(شێخ شامۆ) سەرۆكی دەستەی باڵای بنكەی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتیی لالش، بە ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگەیاند: "به بۆنه‌ى چه‌ژنى سه‌رى ساڵى ئیزدى (چارشه‌مبا سۆر)، وه‌كو بنگهى لالش پیرۆزبایى خۆمان ئاراسته‌ى ته‌واوى كوردانى ئیزدى ده‌كه‌ین و، بهوبۆنهیهش هه‌نگاونان به‌ره‌و ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییی كوردستان به‌رز ده‌نرخێنین، پشتیوانیى ته‌واوى ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌بین كه مافى سروشتیى هه‌موو گه‌لێكه، بۆ ئه‌م پرسه‌ش ترسێكمان هه‌یه وه‌كو كوردانى ئێزدى له‌و ناوچانه‌ى كه گرێدراوه به مادده‌ى 140ه‌وه له‌باره‌ى بهشدارىكردنمان له‌و پرۆسه چاره‌نووسسازه‌دا، چونكه ئه‌گه‌ر به‌شدار نه‌بین ئه‌وا ڕێژه‌یه‌كی زۆر ده‌نگ له‌ده‌ست ده‌ده‌ین.''
(شێخ شامۆ) كه هاوكات نوێنه‌رى كوردانى ئێزدییشه له په‌رله‌مانى كوردستان داوا ده‌كات له پرۆسه‌ى ڕاپرسییه‌كه‌دا ناوچه‌كانیان كه ده‌كه‌ونه سنوورى مادده‌ى 140ه‌وه بگرێته‌وه و تێیدا به‌شدار بن، وه‌ك ئه‌و گوتی ''هیچ سه‌رپێچییه‌كى یاسایى و ده‌ستوورى نییه و ده‌بینین شنگال برینداره، هه‌ڵكه‌وته ستراتیجییهكهشى هیچى كه‌متر نییه له شارى كه‌ركووك و ده‌رووبه‌رى، بۆیه به‌شدارىكردنى خه‌ڵكى شنگال و باشیك و به‌حزان له پرۆسه‌ى ڕیفراندۆم و بریاردان له مافى چاره‌نووس كارێكى زۆر پێویسته."
هاوكات سەرۆكی دەستەی باڵای بنكەی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتیی لالش، به‌شداریكردنى كوردانى ئێزدى له ڕاپرسیدا ده‌به‌ستێته‌وه به رێزگرتن له گیانى شه‌هیدانى رێگاى رزگاریخوازى كوردستان و، قوربانییه‌كانى ئێزدى له خه‌ڵكى سڤیل و ئه‌وانه‌ى ئه‌نفال كران له‌سه‌ر ده‌ستى رژێمى به‌عسى له‌ناوچوو و ده‌شڵێ، ''وه‌ڵامێكه بۆ ئه‌وانه‌ى خۆیان كرده قوربانى بۆ به‌رگریكردن له خاكى پیرۆزى كوردستان.''
(شێخ شامۆ) به‌بۆنه‌ى سه‌رى ساڵى ئێزدییانه‌وه داوا له سه‌ركردایه‌تیى كوردستان ده‌كات، ئه‌و ناوچانه‌ى ماون له ده‌ستى تیرۆریستانى داعش ئازاد بكرێن و ده‌ستى خزمه‌تگوزارییان پێ بگات و كار بكرێت بۆ رزگاركردنى ڕفێنراوانیان، هیوایش ده‌خوازێ له ساڵى داهاتوو ئاهه‌نگ بگێڕن و ببینین ئاڵاى كوردستان به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تى كوردستان له زاخۆ و شنگاله‌وه تا كه‌ركووك و خانه‌قین بشه‌كێته‌وه.
kdp-
