چۆن پاڵەوانی خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان دەستنیشان دەکرێت

چۆن پاڵەوانی خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان دەستنیشان دەکرێت

وا بریارە سبەی پێنچشەممە کاتژمێر ٣ی ئێوارە دوا ھەفتەی یارییەکانی خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان بۆ تۆپی پێی ئەنجام دەدرێت و ھەریەکە لە یانەکانی (پێشمەرگەی ھەولێر، کەرکووک، نەورۆز) رکابەری لەسەر نازناوەکە دەکەن و چانسی یانەکان بەمشێوەیە:


- یانەی پێشمەرگەی ھەولێر
- پێشمەرگەی ھەولێر لە یارییەکەی بەرانبەر یانەی کەرکووک بەھەر ئەنجامێک سەرکەوتن بە دەستبھێنێت ئەوە راستەوخۆ دەبێتە پاڵەوانی خولەکە.
- ئەگەر پێشمەرگەی ھەولێر یەکسانبوو و یانەی نەورۆز بەرانبەر شێروانە تووشی دۆران یان یەکسانبوو ھات ئەوە دەبێتە پاڵەوانی خولەکە.
- ئەگەر پێشمەرگەی ھەولێر بەھەر ئەنجامێک بدۆرێت ئەوە نازناوەکە لە دەست دەدات.
- ئەگەر پێشمەرگەی ھەولێر یەکسانبوو و یانەی نەورۆز لە یانەی شێروانەی بردەوە ئەوە پێشمەرگەی ھەولێر نازناوە لە دەست دەدات.

- یانەی کەرکووک
- کەرکووک لە یارییەکەی بەرانبەر یانەی پێشمەرگەی ھەولێر بەھەر ئەنجامێک سەرکەوتن بە دەستبھێنێت ئەوە راستەوخۆ دەبێتە پاڵەوانی خولەکە.
- ئەگەر کەرکووک بەھەر ئەنجامێک بدۆرێت ئەوە نازناوەکە لە دەست دەدات.

- یانەی نەورۆز
- یانەی نەورۆز لە یارییەکەی بەرانبەر شێروانە تەنیا پێویستی بە بردنەوە ھەیە و دەبێت یاری نێوان ھەردوو یانەی کەرکووک و پێشمەرگەی ھەولێر یەکسان بن تا ببێتە پاڵەوانی خولەکە.
- یانەی نەورۆز بەھەر ئەنجامێک تووشی دۆران بێت یان یەکسان بێت ئەوەی نازناوەکە لە دەست دەدات.
- ئەگەر یانەی نەورۆز لە یانەی شێروانە بباتەوە، لە یارییەکەی کەرکووک و پێشمەرگەی ھەولێر ھەر کام یانە سەرکەوتن بە دەستبھێنێت ئەوە نەورۆز نازناوەکە لە دەست دەدات.

- یانەی شێروانە
شێروانە بەفەرمی لە دەرەوەی رکابەری بە دەستھێنانی نازناوی خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستانە ئەگەر لە یاری بەرانبەر نەورۆز بەھەر ئەنجامێک سەرکەوتوو بێت ئەوە چانسی بردنەوەی نابێت.
payamner-
Top