17 مامۆستای ئاینیی سه‌ر به ڕه‌وتى سه‌در سزا ده‌درێن
به‌پێی نووسراوێكى نووسینگه‌ى شه‌هید محه‌مه‌د سه‌درى سه‌ر به ڕه‌وتى سه‌در، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌مه 19ى نیسانى 2017) بڕیار درا به ڕارتنى 17 مامۆستاى ئاینی له وتاردانى هه‌ینى.
وه‌ك له نووسراوه‌كه‌دا ناویان نووسراوه، سزادراوه‌كان بریتین له 17 مامۆستاى ئاینی (له مه‌زهه‌بى شیعه و سه‌ر به ڕه‌وتى سه‌در) ، ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، كه به‌هۆى ئاماده نه‌بوونیان له تاقیكردنه‌وه‌ى ساڵانه، بۆ ماوه‌ى 6 مانگ له وتاردانى نوێژى هه‌ینی، ڕاده‌گیرێن و سزاكه‌ش له ڕێكه‌وتى ده‌رچوونى نووسراوه‌كه‌وه ده‌ست پێده‌كات.
باسنيوز
