لە ساڵڕۆژی رۆژنامەگەری کوردی دیاری دەبەخشرێتە رۆژنامەنووسان

 لە ساڵڕۆژی رۆژنامەگەری کوردی دیاری دەبەخشرێتە رۆژنامەنووسان
ئەمڕۆ چوارشەممە، لە ڕاگەیەندراوێکدا لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، ئاماژە بەوە دەدات کە بەبۆنەی ساڵڕۆژی رۆژنامەگەری کوردی، دیاری دەبەخشێتە رۆژنامەنووسان و پێنج کتێبیش بۆ کەناڵەکان دەکاتە دیاری.

ئەمڕۆ چوارشەممە 19/4/2017 لقی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، لە راگەیەندراوێک، تێدا ھاتووە: "بەبۆنەی 119 ھەمین ساڵڕۆژی رۆژنامەگەری کوردییەوە، لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، وێڕای پیرۆزبایی گەرم لە سەرجەم رۆژنامەنووسانی ھەر چوار پارچەی کوردستان و میدیاکارانی سنووری لقەکەیان، بڕیارە لە رۆژی شەممە 22/4/2017 کاتژمێر 10:00 ی سەرلەبەیانییەوە تا کاتژمێر 3:00ی پاشنیوەڕۆ لەبارەگای لق، پێشوازی لە رۆژنامەنووسان بکات، ھاوکات لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسان، ئێلەک و کتێبی بە دیاری بۆ رۆژنامەنووسان ئامادەی کردووە دەیبەخشێت".

لقی سەندیکای سلێمانی، ئەوەش خستوەتەڕوو: "داواکارین لەو یادەدا نوێنەری سەرجەم کەناڵەکان سەردانمان بکەن بۆ وەرگرتنی ئەو ئێلەکانەی کە پێشتر ناو و ژمارەکانیان بۆ ناردبووین، ھاوکات جگە لە ئێلەکەکان بۆ ھەر کەناڵێک 5 پێنج کتێبمان ئامادە کردووە کە لقی سلێمانی چاپی کردوون".








باسنیوز
Top