بەوێنە.. بەنزینخانەیەک لە دھۆک ئاگری گرت

 بەوێنە.. بەنزینخانەیەک لە دھۆک ئاگری گرت
بەنزینخانەیەک لە شاری دھۆک ئاگری گرتووە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەش خەریکی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 19/4/2017، بەنزینخانەیەک لە شاری دھۆک ئاگری گرت، بەھۆی بەھێزی ئاگرەکەوە، تا ئێستا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە، بە پێی زانیارییەکانیش تا ئێستا ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تەنیا زیانی مادی ھەبووە.

تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی دھۆک خەریکی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن و خەڵکی ناوچەکەش یارمەتیی تیمەکان دەدەن.








باسنيوز
Top