وەزارەتی ئەوقاف لەبارەی ڕێكخستنەوەی گوتاری ئایینی ڕوونكردنەوەیەكی بڵاو کردەوە

 وەزارەتی ئەوقاف لەبارەی ڕێكخستنەوەی گوتاری ئایینی ڕوونكردنەوەیەكی بڵاو کردەوە
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی ڕێكخستنەوەی گوتاری ئایینی ڕوونكردنەوەیەك بڵاو دەكاتەوە.




وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان 19ی 4ی 2017 لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبەوك)، ڕوونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە تێیدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، كە ڕێكخستی گوتاری ئایینی كارێكی نوێیە و ئامانج لێی خزمەتكردنە بە مامۆستایانی ئایینی و چاکكردنی گوتارەكانیانە، نەك سنوورداركردنی ئازادیی مامۆستایانی ئایینی.



هەر لە ڕوونكردنەوەكەی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیدا هاتووە، كە ئەو وتارانەی بۆ مامۆستایانی ئایینی پێشنیار دەكرێن، بەسەریاندا فەرز ناكرێت، بەڵكوو تەنیا بۆ سوودوەرگرتن و بەرچاوڕوونییە، ئەوش لەسەر خواسی هەندێك لە مامۆستایانی ئایینی بووە.



بۆ ئەم هەفتەیە و هەفتەكانی داهاتوو سێ وتاری ئایینی بۆ مامۆستایانی ئاینی پێشنیار دەكرێت، مامۆستایانی ئایینیش سەرپشك دەكرێن لە هەڵبژاردنی هەر یەكێك لەو ناونیشانانە و لەسەر شێوازی خۆیان وتارەكان دابڕێژنەوە، گوتاربێژانیش دەتوانن هەر بابەتێك كە مەبەستیانە لە سنووری خۆیان باسی بكەن، لە چوارچێوە گوتارەكەیاندا باسی بكەن.





باسنيوز
Top