هەڵسووڕاوێکی گۆڕان: ڕێککەوتنی گۆڕان و یەکێتی هەڵوەشاوەتەوە
پەیام ئەحمەد، ئەندامی ژووری پەرلەمان و حکوومەت لەناو بزووتنەوەی گۆڕان، ڕاگەیاند: ئەگەر ڕێککەوتنی گۆڕان و یەکێتی بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بۆ هەموو کورد باشە، نەک تەنیا بۆ یەکێتی و گۆڕان، بەڵام ئەم دەستی دەستییە ئاوا ناڕوات بەڕێوە، یان دەبێت گۆڕانکاری تێدا بکرێت، یان لە ئێستاوە ئەوەی هەیە هەڵوەشاندنەوەیە، ئەگەر گۆڕانکاریش بکرێت، دەبێت بگەڕێینەوە سەر ئەو دۆخەی کە دەیخوازێت”.
جەختیشی لەوە کردەوە کە “گۆڕان لە مافەکانی خۆی کەمتری دراوەتێ”. بۆیە پێیوایە کە “باشترین چارەسەر ئەوەیە، جڤاتی گشتی و نیشتمانیی گۆڕان بڕیار بدەن”.
ئەو ئەندامەی ژووری پەرلەمان و حکوومەتی بزووتنەوەی گۆڕان لە لێدوانەکەیدا ئەوەی نەشاردەوە کە: ئێمە حیسابی هەڵوەشاندنەوە بۆ ڕێککەوتنەکە دەکەین، چ سوودێکیمان لەم ڕێککەوتنە بینیوە؟".
ئەوەشی خستە ڕوو: “نەوشیروان مستەفا لە دۆخی ڕێککەوتنەکە نیگەرانە، چونکە وەک خۆی جێبەجێ نەکراوە، ئومێدمان بوو ئەم ڕێککەوتنە جێبەجێ بکرێت، بەڵام بەداخەوە وای لێهات”.
باسنيوز
