خانەقین.. سبەی پشووی فەرمییە
ئەمڕۆ سێشەممە 18/4/2017، یوسف ئیبراھیم، بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی شارۆچکەی خانەقین، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "یەکەی کارگێڕی خانەقین، بڕیاریدا سبەی چوارشەممە 19/4/2017ی بە بۆنەی جەژنی سووری کوردانی ئێزدییەوە، بکرێت بە پشووی فەرمی لە فەرمانگە حکوومییەکانی سنووری خانەقین".
بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامییەتی خانەقین، ئەوەشی خستەڕوو: "لە ناوچەکانی تری پارێزگای دیالە دەوامی فەرمییە و پشوو نییە، بەڵام لە خانەقین ھاوشێوەی ھەرێمی کوردستان، سبەی کرا بە پشوو".
bas news-
