سلێمانی.. خولێکی ڕاھینان بۆ پۆلیسی فریاکەوتن کرایەوە

سلێمانی.. خولێکی ڕاھینان بۆ پۆلیسی فریاکەوتن کرایەوە
لەسەر پێشنیاری بەشی پۆلیسی فریاکەوتن‌و بەمەبەستی دووبارە ڕێکخستنەوەو مەشقی سەربازیی، خولێکی مەشق‌و ڕاھێنان بۆ بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی کرایەوە.



بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەوە دەخاتەڕوو: "ئەمڕۆ سێشەممە 18/4/2017 بەمەبەستی دووبارە ڕێکخستنەوەو مەشقی سەربازیی، خولێکی مەشق‌و ڕاھێنان بۆ بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی کرایەوە، لەخولەکەدا چەندین وانەی تایبەت سەبارەت بەچۆنیەتی مامەڵەکردنی دروست لەگەڵ تۆمەتبار و پاراستنی بەندەکانی مافی مرۆڤ و مامەڵەی دروست لەگەڵ ھاووڵاتیاندا لەلایەن چەند مامۆستایەکی پسپۆرەوە دەگوترێتەوە".



لە راگەیەندراوەکە، باس لەوەش کراوە: "خولەکە چەند ڕۆژێک بەردەوام دەبێت‌و زیاتر لە 260 کارمەندی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن ‌و چەند بەشێکی تر تێیدا بەشداری دەکەن".
bas news-
Top