خورماتوو و گوڵاڵه.. سبه‌ینێ له سه‌رجه‌م داموده‌زگاكان ده‌وامى فه‌رمییه
محه‌مه‌د فایه‌ق، به‌رپرسی راگه‌یاندنى قایمقامییه‌تى خورماتوو ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاوكرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، كه ڕۆژى چوارشه‌ممه 19.4.2017 له سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانى خورماتوودا ده‌وامى فه‌رمی ده‌كرێت :"به هیچ شێوه‌یه‌ك پشوو نییه".
هه‌روه‌ها ئیداره‌ى شاره‌دێی گوڵاڵه، هاوشێوه‌ى قایمقامییه‌تى خورماتوو، جه‌خت ده‌كاته‌وه، كه سبه‌ینێ له سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانى شاره‌دێكه‌یان، ده‌وامى فه‌رمى ده‌بێت.
پێشتر گوته‌بێژى فه‌رمى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕای گه‌یاند، كه ڕۆژى 19.4.2017 به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى چوارشه‌ممه سوره‌ى كوردانى ئێزدییه‌وه له‌سه‌ر جه‌م داموزگاكانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێته پشووى فه‌رمى.
bas news-
