په‌كه‌كه هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر باره‌گاى حزبێكى كوردى ڕۆژئاواى كوردستان و باره‌گاكه داده‌خات
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ئه‌نجوومه‌نه‌كه،ى ڕاگه‌یاند :" مه‌فره‌زه‌یه‌كی ئاسایشی سه‌ر به په‌كه‌كه، دواى نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه 18ى 4ى 2017 هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ئه‌و نووسینگه‌یه‌ی خۆرهه‌ڵاتى قامیشلۆ له كوردستانی ڕۆژئاوا، كه ڕۆژى یه‌كشه‌مه‌ى ڕابردوو ئه‌نجوومه‌نى نیشتمانى كورد له سووریا له دواى داخستنى له 15ى ئادارى ڕابردوو له‌لایه‌ن هێزه‌كانى په‌كه‌كه‌وه، كردییه‌وه".
سه‌رچاوه‌كه، گوتیشی :" هێزه‌كه‌ى سه‌ر به په‌كه‌كه، دواى ده‌مه‌قاڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامان و سه‌ركرده‌كانى ئه‌نجوومه‌نه‌كه، دووباره نووسینگه‌كه‌یان به مۆمی سوور داخسته‌وه، هه‌روه‌ها ئازاد عومه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوچه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له سووریایان ده‌ستگیر كرد و بۆ شوێنێكی نادیار ڕفاندیان".
ئه‌نجوومه‌نى نیشتمانى كورد له سووریا كه لایه‌نێكى ئۆپۆزسیۆنه، ڕۆژى یه‌كشه‌مه‌ى ڕابردوو یه‌كه‌م نووسینگه‌ى داخراوى خۆى كه پێشتر هێزه‌كانى سه‌ر به پارتى كرێكارانى كوردستان دایانخستبوو، كرده‌وه.
پێشتریش سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نه‌كnى ڕاگه‌یاند :" ئه‌نجوومه‌نى نیشتمانى كورد، ڕۆژى یه‌كشه‌مه‌ى ڕابردوو نووسینگه‌كه‌ى له شارى قامیشلۆ كرده‌وه، دواى ئه‌وه‌ى هێزه‌كانى سه‌ر به په‌كه‌كه له 15ى ئادارى ڕابردوو دایانخست". ڕوونیشیكرده‌وه، كه كردنه‌وه‌ى باره‌گاكه به ئاماده‌بوونى شاندێك بوو كه له ئه‌ندامانى ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجوومه‌نه‌كه پێكهاتبوون.
bas news-
