دوو كچى دیکەی كوردانى ئیزدى رزگار كران
(حوسێن قایدى) به ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانـی راگەیاند،" به‌رده‌وامین له ئارمانجهكهمان كه ڕزگاركردنى كهسوكارمانە.. نووسینگه‌ى ڕفێنراوان به چاودێرى و پشتیوانیى به‌رده‌وامى رێزدار (نێچیرڤان بارزانى)، ئەم به‌یانیی سیشەممەیە، پاش هه‌وڵ و ماندووبوونێکی زۆر و به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ داموده‌زگا ئه‌منییه‌كانى پارێزگاى دهۆك و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و، ژماره‌یه‌ك خێرخوازان، توانیمان دوو كچى تر له كوردانى ئێزدى له چنگی تیرۆریستانى داعش رزگار بكه‌ین.
ئه‌و دوو كچه کە ته‌مه‌نى یه‌كێكیان 18 ساڵانه و ئه‌وه‌ى تریش 22 ساڵه، خه‌ڵكى گوندى كۆچۆنه و وەک (قایدی) گوتی له نزیكترین كاتدا به كه‌سوكاریان شاد ده‌بنەوە.
به‌رپرسى نووسینگه‌ى ڕفێنراوانى ده‌ستى تیرۆریستانى داعش له شارى دهۆك جەخت دەکاتەوە، رزگاركردنى ئه‌و دوو كچه به‌جێگه‌یاندنى بهڵێنهكەیانە كه له چه‌ژنى سه‌رى ساڵدا (چارشه‌مبا سۆر) وەک مزگێنى دابوویان بە کوردانی ئێزدی.
kdp-
