کەرەم: "پێناچێ سەرۆکی کۆمسیۆن لە کارەکەی دوور بخرێتەوە"

 	 کەرەم:
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق گوتی، زۆرینەی پەرلەمانتاران باوەڕی بە وەڵامەکانی سەرۆکی کۆمسیۆن ھەبووە، بۆیە بڕیارە حەفتەی دابێ مان ونەمانی کۆمسیۆن لەکارەکەی بخرێتە دەنگدانەوە، بەڵام ئاستەمە لەکار لابدرێت.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان لەپەرلەمانی عێراق (عەرەفات کەرەم) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" دوای ئەوەی دوێنێ لەسەرداوای رەوتی سەدر سەرۆکی کۆمسیۆن بانگھێشتی پەرلەمان کرد و 17پرسیاری ئاراستە کرابوو ھەمووی وەڵام دایەوە و وەڵامەکانیشی جێی قەناعەتی زۆرینەی پەرلەمانتاران بوون وپێی رازی بوون و پێشیان وابوو سەرۆکی کۆمسیۆن کەسێکی پاکەوپیشەییە لەکاری خۆیدا.

(عەرەفات کەرەم)گوتیشی، پێش دەستپێکردنی پرۆسەی لێپرسینەوە لەسەرۆکی کۆمسیۆن ئێمە سەردانی رەوتی سەدرمان کرد و ئەوانیش باسیان لەوەکرد، کە ئێمە مەبەستمان سەرۆکی کۆمسیۆن نییە، بەڵکو مەبەستمان ئەندامێکی سەربەلیستی دەوڵەتی قانوونە، چونکە بەپێی یاسا پێویستە سەرۆکی کۆمسیۆن بانگھێشت بکرێت، بۆیە ئەو بانگھێشت کرا تا دۆخی کۆمسیۆن روون بکاتەوە.

گوتیشی، مەبەستی رەوتی سەدر ئەوەیە کە ئەو ئەندامەی لیستی دەوڵەتی قانوون لابدرێت کە لە کۆمسیۆندا بوونی هەیە بەبێ ئەوەی ناوی بڵێن، ئەمەش زەحمەتە بۆئەوکارە، بۆیە حەفتەی دابێ ئەوپرسە یەکلایی دەکرێتەوە لەرێگەی دەنگدانەوە ئایە ئەو کۆمسیۆنە بمینێتەوە یاخود لابدرێت، بەڵام ئەستمە لابدرێت، لەبەر ئەوەی کاتی ئەوە نییە کۆمسیۆن لابدرێت وخۆی کاتی ئەوان کەم ماوە و ھەڵبژاردنیش نزیکبووە، بۆیە لەو باوەڕەدام کۆمسیۆن دەمێنێتەوە و زۆرینەی پەرلەمانتاران دەنگی بۆ دەدەن.
kdp-
Top