کەرکووک.. چوار داواکراو دەستگیرکران
ئەمڕۆ سێشەممە 18/4/2017، عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحیەکانی کەرکووک، ڕایگەیاند: "درەنگانی شەوی ڕابردوو، لە چالاکییەکی ھێزەکانی پۆلیسی قەزاو ناحیەکانی کەرکووک، لە شارەدێی لەیلانی سەر بە پارێزگای کەرکووک، توانیان چوار داواکراو دەستگیر بکەن، کە بە پێی ماددەی 4ی تیرۆر، لە یاسای سزادانی عێراقی داواکراو بوون".
بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحیەکانی کەرکووک، ئاشکراشی کرد: "دەستگیرکراوەکان دەستیان لە ژمارەیەک کردەوەی توندوتیژی دژ بە ھاووڵاتیان ھەیە و ئێستاش لێکۆڵینەوەیان لە گەڵدا دەکرێت".
باسنیوز
