خورماتوو.. ھاووڵاتییەک تیرۆر کرا

 خورماتوو.. ھاووڵاتییەک تیرۆر کرا
ئەمڕۆ سێشەممە، لە شارۆچکەی خورماتوو، لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە، جووتیارێک لە کاتی زەوی کێڵان، تیرۆر کرا.

محەمەد فایەق، بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، ڕای گەیاند: "نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 18/4/2017 کاتژمێر 12:45 خولەک، ھاوولاتییەکی بە رەگەز عەرەب دانیشتووی گوندی حەفریە، بەناوی رەشید سالح ئەحمەد، لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە لە نزیک ریِِگای کفری بەرامبەر گوندی شێخ عەبد، تیرۆرکرا".

بەڕێوەبەری راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، ئەوەشی خستەڕوو: "ئەو ھاووڵاتییە پیشەی جووتیار بووە، لەو کاتەی تیرۆرکراوە، بە تراکتۆرەکەی خەریکی زەوی کێڵان بووە".







باسنيوز
Top