ماوەی شەش مانگە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆ نەبووەتەوە
زیاد کاکە ڕەزا، سەڕۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتیی کوردستان، لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاند: "بەھۆی ئەو گرفتانەی لە ئاڵوگۆڕەکانی نێوان پۆستەکانی ئەنجومەنی پارێزگا و پارێزگاری سلێمانیدا ھەیە، سەڕای ئەوەی پرسی زۆر گرنگ ھەیە گفتوگۆی لەسەر بکرێت، بەڵام تا ئێستا ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ھیچ کۆبوونەوەیەکی ئەنجام نەدراوە".
ئاڵوگۆڕی پۆستەکانی ئەنجومەنی پارێزگا و پارێزگاری سلێمانی لە 25/8/2016 لە نێوان یەکێتی و گۆڕان ئەنجام درا، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا کە لەسەر لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو ئاڵوگۆڕی پێکرا، بەڵام دواتر ھەر خۆی ئاماژەی بەوە کرد کە داوای بەخشینی لە پۆستەکەی نەکردووە، بەو ھۆیەشەوە لە داداگای ئیداری سلێمانی سکاڵای تۆمارد کرد.
لەوبارەوە سەڕۆکی فراکسیۆنی پارتی، ڕوونی کردەوە: "جێگری سەرۆکی ئەنجومەن سکاڵای لە دادگا بردووەتەوە و ئێستا چاوەڕێی وەڵامی ئەنجومەنی شورایە".
ئاشکراشی کرد: "ئێستاش ھەردوو لایەنی یەکێتی و گۆڕان بوونەتە ھۆکاری دواخستنی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی".
باسنیوز
