داهاتی نەوتی عێراق مانگانە دەگاتە 5 ملیار دۆلار
ئەحمەد حاجی ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێژنەی دارایی گوتی: "مووچەی فەرمانبەرانی عێراق لە داهاتی نەوت دەدرێت، داهاتی نەوتی عێراق دەدرێتە مووچەی فەرمانبەران، بە جۆرێک بەپێی ئەو ئامارانەی لامانە حکوومەتی عێراق مانگانە ٥ ملیار دۆلار مانگانە نەوت دەفرۆشێت".
ئەوەشی خستەڕوو، عێراق پارەیەکی زۆری لە بانکی نێودەوڵەتی دەرهێناوە و ئیستاش ئاگادار کراوەتەوە لەوەی نابێت ئەو پارە بەو شێوە زۆرە رابکێشێت.
ئەوەشی خستەڕوو، گرفت لە شێوەی بوودجە هەیە و داواش کراوە کە داهاتی گومرگ کارا بکرێتەوە و لە هەندێک شوێنیش ناڕوونیی بوودجە هەیە.
باسنیوز
