گەرمیانی: پارەی دووەم مانگی ھاندانی مامۆستایان دهدرێت.. حکوومەت دابینی کردووە
(ئەحمەد گەرمیانی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، "پەیوەندی ئێمە بەردەوامە لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە و وەزیری پەروەردەش لەھەوڵی بەردەوام دایە بۆ ئەوەی پارەی ھاندانی مامۆستایان دابەش بکرێت، لە ئێستاشدا بڕیاردراوە کە لەچەند رۆژی داھاتوودا پارەی دووەم مانگی ھاندان بەسەر مامۆستایان دابەش بکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش حکوومەت پارەی بۆ وەزارەتی دارایی دابین کردووە، تەنیا ماوە دابەش بکرێت.
(گەرمیانی) گوتیشی، "لەئێستادا مامۆستایان تەنیا پارەی مانگی ١٢ی ساڵی رابردوویان وەرگرتووە و بڕیارە پارەی ھاندانەکە بۆ ماوەی شەش مانگ بەردەوام بێت، کە ھەر ئەمساڵ پارەی ھەر شەش مانگ دابەش دەکرێت بەسەر مامۆستایان.
ئەمەش لەکاتێکدایە، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان وەکو ھاندان بۆ مامۆستایان بڕیاریدا کە مانگانە بۆ مامۆستایانی ناوشار١٠٠ھەزار دینار و بۆ مامۆستایانی دەرەوەی شاریش ١٥٠ھەزار دینار خەرج بکات.
kdp-
