حزبەکانی ڕۆژهەڵات، پشیوانی و پشگیریی له‌ ڕیفراندۆمی باشوور ده‌كه‌ن

حزبەکانی ڕۆژهەڵات، پشیوانی و پشگیریی له‌ ڕیفراندۆمی باشوور ده‌كه‌ن
حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پشتیوانی لە ڕیفراندۆم دەکەن و پێیان وایە، ئەوەی دەکرێت مافێکی رەوای گەلی کوردستانە.

(محه‌ممەد نەزیف قادری) ئەندامه‌ی مەکتەبی سیاسیی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگه‌یاند، "هەر بژاردەیەک سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و هێزە سیاسییەکانی کوردستان و ئیرادەی گەلی کوردستان لە باشوور لەگەڵی بن، پشتیوانی لێ دەکەین و پێم وایە، گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هیچ دوودڵییەکی نییە، لە ئاستی جەماوەریش لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پشتیوانیی فراوان لە ڕیفراندۆم دەکرێت، بۆیە هێزە سیاسییەکانی باشووری کوردستان دەبێت ئەوە بزانن کە خەڵکی هەر چوار پارچەی کوردستان ئومێدیان بە ڕیفراندۆمی باشوورە."
kdp-
Top