سرینی: بۆ کوردانی فەیلی پڕۆژەیاسایەک دەدرێتە پەرلەمان
(د. سیروان سیرینى) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانـی ڕاگەیاند: ''پڕۆژەیاسایەکمان دەربارەی پرۆژه‌یاساى ڕه‌گه‌زنامه‌ى بارى شارستانیى عێراقی بۆ برایانی کوردی فەیلیمان ئامادە کردووە، چونکە ئه‌وه‌ى ده‌ركراوە مافى كوردانى فه‌یلیى تێدا ده‌سته‌به‌ر نه‌كراوە، بۆیه داوای هه‌موارکردنەوەی پرۆژه‌یاساى ڕه‌گه‌زنامه‌ى بارى شارستانیى عێراقى ژماره (26)ى ساڵى 2006مان کردووە، كه له مادده‌ى (3)ى یاساكه، بڕگه‌ى (ج)دا بۆى زیاد بكرێت و به‌مشێوه‌یه تێیدا بنووسرێت، (فه‌یلیه‌كانیش عێراقین، وه‌كو كوردى فه‌یلى به عێراقى حیساب بكرێن، هه‌روه‌ها سیفه‌تى بیانیان له‌سه‌ر لابدرێت و، مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت، به‌پێى یاسا و به‌بێ جیاوازیى ڕه‌گه‌زى و نه‌ته‌وه‌یى، وه‌كو تێكڕاى عێراقییه‌كانى دیکە، بۆ ئه‌وه‌ى له مافه‌كانى خۆیان بێبه‌ش نه‌بن.''
(د. سیروان ) گوتی: ''( 46) واژۆى په‌رله‌مانتارانیشمان كۆكردووەته‌وه و، ئێستا خه‌ریكم پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى عێراقى ده‌كه‌م، بۆ ئه‌وه‌ى بخرێته به‌رنامه‌ى كارى په‌رله‌مانەوە، كه ئه‌ركى سه‌رشانمانه خزمه‌تى برایانی كوردى فه‌یلیمان بكه‌ین، كه به‌شێكن له ئێمه و داكۆكى له مافه‌كانیان بكه‌ین.''
(سیرینى) ئاماژەیشی دا: ''كوردانى فه‌یلى، وه‌كو ته‌واوى كوردان، له سه‌رده‌مى ڕ‌ژێمى ڕووخاوی به‌عسدا تووشى سته‌مێكى زۆر بوون و مڵك و ماڵیان داگیركرا و، خه‌ڵكێكى زۆریان لێ شه‌هید كرا و، ده‌ربه‌ده‌ر كران و ڕاگوێزران و ستەمیان لێ کرا.''
kdp-
