ئەنجومەنی وەزیران فەرمانگەی قەرز و پابەندییە داراییەکانی دامەزراند
د. نووری عوسمان، بەرسی فەرمانگەی ھەماھەنگی و پەیوەندی لە ئەنجومەنی وەزیران، ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا، بڕیار درا کە فەرمانگەی بەڕێوەبردنی قەرز و پابەندییە داراییەکان دابمەزرێت".
ئاشکراشی کرد: "ئەوەش زیاتر بۆ برەودانە بە پرسی بەرێوەبردنی قەرزەکان لە کوردستان لە داھاتوو و لە رابردووش، چونکە لە رابردوو کۆڵێک قەرز ھەبووە کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە ھاووڵاتیانی داوە".
کارەکانی ئەو فەرمانگەیە جگە لەو قەرزە نێودەوڵەتییانەی کە لەسەر هەرێمی کوردستان هەیە، ئەو قەرزەش لە خۆ دەگرێت کە لە چوارچێوەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران کۆبووەتەوە.
باسنیوز
