سێیەمین زنجیرە هۆتێلی جیهانی لە هەولێر دەكرێتەوە
وەك بەردەوامیدانێك بەو سەركەوتنانەی كە رۆتانا لە عێراق بەدەستیان دێنێ، ئەربیل ئەرجان لە رۆتانا دەبێتە سێیەم هۆتێلی كۆمپانیاكە لەو شارە، تا بچێتە پاڵ هەریەك لە ئەربیل رۆتانا و كەربەلا رەیحان، هۆتێلی پێنج ئەستێرە لە عێراقدا. پڕۆژەی دروستكردنی ئەو هۆتێلە لە ساڵی 2014 دەستی پێكرد بۆ ئەوەی ئامادەكارییەكانی كۆتایی تەواو بكات تا رۆژی كردنەوەی فەرمی كە بڕیارە لەم نزیكانە بێت.
گرووپی كۆمپانیاكانی مالیا بەشداری سەرەكیی هۆتێل ئەربیل ئەرجان-ە لە رۆتانا لە چوارچێوەی ئەو وەبەرهێنانانەی كە لە كەرتی گەشتیاریدا پەرەی پێدا. لەوبارەیەوە بەڕێز "جاك حەننا سەراف"، سەرۆكی ئەنجوومەنی كارگێڕیی گرووپی مالیا، رایگەیاند: "ئێمە لە گرووپی مالیا زۆر خۆشحاڵین بەوەی كە بەشێكین لەو پڕۆژە گەورەیە، ئێمە بڕوامان بەوە هەیە كاتەكە گونجاوە بۆ وەبەرهێنان لە ناوچەكە لە سایەی ئەو رەوشە تەناهییە سەقامگیرەدا". هەروەها گوتی: "ئێمە بیر لە پڕۆژەی دیكە دەكەینەوە لە داهاتوودا، لەنێو پڕۆژەكانی دیكەدا، وەك هۆتێل ئەربیل رۆتانا، ماگما سكوێر لە سلێمانی، ناتوور بۆ پەرەپێدان لە شاری ئەنفە لە لوبنان. شایەنی باسە كە سەرجەم ئەو پڕۆژە تایبەتانەیە كە كۆمپانیای مالیا سی.تی.ئەی، بۆ دروستكردن و بەڕێوەبردنی پڕۆژەكان پێشی دەخات".
لەلایەن خۆیەوە بەڕێز محەمەد حاج حەسەن، جێگری سەرۆكی هەرێمی لە هۆتێلەكانی رۆتانا، رایگەیاند: "لە چوارچێوەی بوونی هۆتێلەكانمان لە شارە سەرەكییەكان و لە نێو گەشەسەندنی خێرای ئابووری، رۆتانا درك بە ئاستی پێویستبوون بە داهێًنان و دابینكردنی هۆكارەكانی حەوانەوە دەكات، ئەوەی كە پەیوەندیی بە دەستەبەركردنی پێداویستییەكانی نشینگە هەیە لەو بازاڕانەی كە كاری تێدا دەكات، ئەو زیادكردنە نوێیە بۆ سەر لیستی هۆتێلە سەركەوتووەكانمان لە عێراق بەردەوامیی پێشكەشكردنی بەرهەمەكان و خزمەتگوزارییە كوالیتییە بەرزەكانی میوانانمان بە شێوازێكی داهێنەرانە مسۆگەر دەكات كە لەگەڵ بەهای تایبەت و سوودگەیاندنی زیاتر یەكبگرێتەوە كە لە رۆتانا چاوەڕوان دەكرێت".
ئەربیل ئەرجان لە رۆتانا كە هۆتێلێكی نیشتەجێبوونی پلە یەكە، لە 168 شوقەی راخراو و ناوازە و دوو چێشتخانە. لەگەڵ دابینكردنی خزمەتگوزاریی خواردن لە ژوورەكان لە 24 كاتژمێردا. ئەمە سەرباری 7 ژووری تەرخانكراو بۆ كۆبوونەوەكان كە بە تازەترین تەكنۆلۆجیاكانی بیستن و بینین دەوڵەمەند كراون، هەروەها 25 نووسینگەی راخراو بە هەموو خزمەتگوزارییەوە، لەگەڵ یانەی ئیلی بۆدی لاینز یانەی تەندروستی و لەشجوانی.
لەلایەن خۆیەوە غەسان دەلال، بەڕێوەبەری گشتیی هۆتێل ئەربیل رۆتانا و ئەربیل ئەرجان رایگەیاند: "دیزاینی هۆتێل ئەربیل ئەرجان بەشێوازێك كراوە كە گونجاو بێت لەگەڵ پێداویستییەكانی میوانان و خانەوادەكانیان، ئەوانەی كە حەزدەكەن بۆ ماوەیەكی زۆر لەوێ بمێننەوە. ئەو میوانانەی لەو هۆتێلە دەمێننەوە چێژ لەو رووبەرە فراوانە وەردەگرن كە هۆتێلەكە هەیەتی لە كاتێكدا كە خانەوادەكان چێژ لە ژینگەی هۆتێلێك وەردەگرن كە وەك ماڵی خۆیان وایە، ئەمەش وا دەكات ئەربیل ئەرجان بژاردەیەكی بێوێنە بێت بۆ ئەوانەی كە حەزدەكەن لە شارێكی نوێدا پشوو بدەن". هەروەها رایگەیاند: "لە رێگەی دابینكردنی خزمەتگوزاریی تاك كە بەپێی خواست فەراهەم كراوە، ئەو هۆتێلە دەبێتە باشترین بژاردە كە لەگەڵ پێداویستییە كەسییەكان و كردارییەكانی میوانەكانی یەكدەگرێتەوە".
هۆتێلی ئەربیل ئەرجان دەكەوێتە سەر شەقامی 100 مەتری لە چوارڕیانی پردی بەحركە لە شاری هەولێر كە گەشەسەندنێكی ئابووری بەخۆیەوە دەبینێ لە نێو شاكارێكی هاوچەرخ و ژێرخانێكی پێشكەوتوو هاوشانی پێشكەوتنەكانی دیكە لە چاودێریی تەندروستی، كلتووری و جێبەجێكاری.
خليل بلەیی
