حزبێکی ئیسلامیی کوردستان ئامادەیی بۆ هەڵوەشاندنەوە ڕادەگەیەنێت

 حزبێکی ئیسلامیی کوردستان ئامادەیی بۆ هەڵوەشاندنەوە ڕادەگەیەنێت
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات لەپێناو یەکڕیزیی ناو ماڵی ئیسلامییەکان ئامادەییان هەیە خۆیان هەڵوەشێننەوە و دەڵێت: "داوا کراوە سێ حزبە ئیسلامییەکە یەک بگرنەوە".

عەبدوڵا وەرتی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، ڕاگەیاند: "هەندێک خەڵکی ئیسلامی پێشنیاریان کردووە کە حزبە ئیسلامییەکان هەڵوەشێنرێنەوە و حزبێکی نوێ دروست بکرێت، گوتی: "یەکێک لە ئامانجەکانی ئەو پرۆژە یەکخستنەوەی حزبە ئیسلامییەکانە لەژێر یەک ناونیشان و دروشمدا، بەڵام ئایا ئەو ئامانجە جێبەجێ دەکرێت؟ بۆیە وەک بزووتنەوە ئامادەیمان دەربریوە بۆ یەکگرتن لەگەڵ کۆمەڵ و یەکگرتوو لەپێناو ئەوەی ئیسلامییەکان ببنە یەک حزب و ئامادەیمان هەبووە خۆمان هەڵوەشێنینەوە".

ئەوەشی خستەڕوو، چاوەڕوانی کۆبوونەوەی داهاتووی لایەنە ئیسلامییەکان دەکەین بۆ ئەوەی هەڵوێستیان لەسەر ئەو پرسانە ڕوون ببێتەوە.







باسنیوز
Top