كوردانی ئیستەنبۆڵ دەنگی بەڵێیان بە سیستەمی سەرۆکایەتی داوە

 كوردانی ئیستەنبۆڵ دەنگی بەڵێیان بە سیستەمی سەرۆکایەتی داوە
ئەگەرچی ئاكپارتی لە شاری ئیستەنبۆڵ دۆڕا و دەنگی نەخێر وەپێش دەنگی بەڵێ كەوت، بەڵام لە زۆربەی گەڕەكە كوردەكانی ناو ئیستەنبۆڵ دەنگی بەڵێ لە پێش نەخێرەوە بووە.



بە گوێرەی ئەو ئامارەی لەبارەی هەڵبژاردن بۆ گشتپرسی لە شاری ئیستەنبۆڵ بڵاو كراوەتەوە، زۆربەی گەڕەكە كوردنشینەكانی ئیستەنبۆڵ بە بەڵێ دەنگیان داوە، لە كاتێكدا ئەو گەڕەكانە پێشتر هەدەپەی تێدا سەركەوتوو بووە. بۆ نموونە لە بازنەی سێیەكی ئیستەنبۆڵ كە پێشتر هەدەپە زۆرترین دەنگی تێدا هێناوە و ئاكپارتیش دووەم بووە، لە گشتپرسیدا دەنگی بەڵێ تا ئاستێكی زۆر بەرز بووەتەوە كە لە چاوەڕوانیی هەدەپە نەبووە.



لەلایەكی دیكەوە گەڕەكی غازی عوسمان پاشا كە بە یەكێك لە گەڕەكە هەرە گەورەكانی ئیستەنبۆڵ دادەنرێت و زۆربەی دانیشتوانەكەی كوردن، لە گشتپرسیدا دەنگی بەڵێ 56.9% بووە، ئەمەیش بووە هەواڵی میدیاكانی توركیا.



واتە ئەگەر لە باكوور دنگی كوردەكان فریای ئەردۆغان و ئاكپارتی كەوتبێت، لە ئیستەنبۆڵیش بە هەمان شێوە دەنگی كوردەكان وای كردووە دەنگی بەڵێ 48% بێت.









باسنيوز
Top