كێشه‌ی كه‌م ئاوی هه‌ولێر چاره‌سه‌ر كرا
به‌هۆی لافاو كێشه بۆ ئاوی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری دروست دەبێت، به‌ڵام به‌رپرسێك ئاماژە بە چارەسەربوونی کێشەکە دەکات.
ماوه‌ی دوو ڕۆژه له به‌شی زۆری گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری كێشه‌ی بێ ئاوی دروست بووه و هۆكاری ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا لافاو چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردستانی گرته‌وه و كێشه بۆ ئاوی ئیفراز دروست بوو.
به‌هۆی لافاوه‌كه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو قوڕو لیته له نێو پڕۆژه‌ی ئاوی ئیفراز بووه و پهمپهكانیش ڕاگیران، به‌ڵام ئه‌مرۆ له چه‌ند گه‌ڕه‌كێك دۆخه‌كه ئاسایی بووەته‌وه و پێده‌چێت كێشه‌كه به ته‌واوی چاره‌سه‌ر بێت.
مه‌سعود كاڕه‌ش، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌رێمی كوردستان "به‌هۆی لافاوێكی زۆر كاركردن به په‌مپه‌كانی ئیفراز راگیرا بوو، گوتشی: "كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بووه و ئه‌مڕۆ ئاو بۆ هه‌موو هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری دابین ده‌كرێته‌وه".
bas news-
