وان.. لە تەقینەوەیەکدا شەش سەربازی تورکیا کوژران
بەپێی ئەو هەواڵ و زانیارییانەی کە میدیاکانی نزیک لە پەکەکە بڵاویان کردووەتەوە، لە ئەنجامی تەقینەوەیەک بە ئۆتۆمبێلێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە شاری وان، شەش سەربازی تورکیا کوژراون.
ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (HPG) کە باڵی سەربازیی پەکەکەیە، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک گوتوویە لەو ئۆپەراسیۆنەدا کە هێزەکانیان ئەنجامیان داوە، نووسیوەیە "کاتژمێر 3:15 خولەکی ڕۆژی هەینی 2017/4/14 هێزەکانیان لە گوندی (کارچیتی) لە شاری (شاخێ)ی سەر بە پارێزگای وان لە باکووری کوردستان لەدژی هێزە ئەمنییەکانی سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجام داوە".
لە درێژەی راگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە "هێرشەکەیان بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکی زرێهیی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بووە کەلە ئەنجامدا شەش سەربازی سوپای تورکیا کوژراون".
bas news-
