باوکی منداڵەکەی شارۆچکەی ئاکرێ سکاڵا تۆمار دەکات

باوکی منداڵەکەی شارۆچکەی ئاکرێ سکاڵا تۆمار دەکات
لە شارۆچکەی ئاکرێ، منداڵێک دوای ئەوەی بۆ نەخۆشی سکچوون، کانوولەی بۆ دادەنرێت، بەڵام دەستی ئەو منداڵە تووشی حالەتێکی دەگمەن دەبێت و لێژنەی پزیشکی بڕیاری بڕینەوەی دەستی ئەو منداڵە دەدەن.



حیسام رەجەب، باوکی بیستانەی 2 ساڵ،: "رۆژی ھەینی 8/4/2017 منداڵەکەم نەخۆشییەکی بچووکی ھەبوو، راستە خۆی شەلەل دەماغی ھەیە، بەڵام من بۆ ئەو نەخۆشییە بۆ نەخۆشخانەم نەبرد بوو، من بۆ سکچوون و رشانەوە بردم".



باوکی ئەو منداڵە، ئەوەشی خستەڕوو: "بەھۆی لیدانی کانوولە و کەمتەرخەمی پەرستاران، دەستی ئەو منداڵەم ڕەنگی تێکچوو، سەرەتا ھەردوو دەستی بوو، بەڵام لە دەستێکی زوو کانوولەیان دەرھێنا، ئێستاش دکتۆرەکان بڕیاری بڕینی ئەو دەستەیان داوە".



ئەوەشی روون کردوە: "ئێستا سکاڵام لە دژی گشت نەخۆشخانەکە تۆمار کردووە و چاوەڕێی دەرئەنجامی سکاڵاکەم".



لەوبارەوە د. نزار عیسمەت، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دھۆک، "ئێمە بە دواداچوونمان کردووە و دوو لێژنەمان پێکھیناوە، لێژنەیەک لە ھۆکارەکەی دەپێچێتەوە، لێژنەی دووەمیش لەسەر خەمساردییەکان، تا ئیجرائاتی یاسایی بکەین".
bas news-
Top