باوکی منداڵەکەی شارۆچکەی ئاکرێ سکاڵا تۆمار دەکات
حیسام رەجەب، باوکی بیستانەی 2 ساڵ،: "رۆژی ھەینی 8/4/2017 منداڵەکەم نەخۆشییەکی بچووکی ھەبوو، راستە خۆی شەلەل دەماغی ھەیە، بەڵام من بۆ ئەو نەخۆشییە بۆ نەخۆشخانەم نەبرد بوو، من بۆ سکچوون و رشانەوە بردم".
باوکی ئەو منداڵە، ئەوەشی خستەڕوو: "بەھۆی لیدانی کانوولە و کەمتەرخەمی پەرستاران، دەستی ئەو منداڵەم ڕەنگی تێکچوو، سەرەتا ھەردوو دەستی بوو، بەڵام لە دەستێکی زوو کانوولەیان دەرھێنا، ئێستاش دکتۆرەکان بڕیاری بڕینی ئەو دەستەیان داوە".
ئەوەشی روون کردوە: "ئێستا سکاڵام لە دژی گشت نەخۆشخانەکە تۆمار کردووە و چاوەڕێی دەرئەنجامی سکاڵاکەم".
لەوبارەوە د. نزار عیسمەت، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دھۆک، "ئێمە بە دواداچوونمان کردووە و دوو لێژنەمان پێکھیناوە، لێژنەیەک لە ھۆکارەکەی دەپێچێتەوە، لێژنەی دووەمیش لەسەر خەمساردییەکان، تا ئیجرائاتی یاسایی بکەین".
bas news-
