سلێمانی.. خولێک بۆ ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆڕت کرایەوە
بەیانی ئەمڕۆ، لەلایەن بەشی پۆلیسی بەڵگەکانی تاوانی سلێمانی خولێکی پراکتیکی و تیۆری لە بواری ناسینەوەی ساختەکاری بۆ ٢٠ ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی بەڕێوە چوو.
ڕائید سیروان غازی مەھدی، شارەزای دەستنووس، ڕایگەیاند: "بەھۆی ئەوەی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرت لەبوارەکەی خۆیاندا پێویستییان بە ناسینەوەی بەڵگە نامەکەکان ھەیە، ئەم خولە زۆر گرنگە بۆ ئەفسەرەکان و سوودێکی زۆری لێدە بینن،
ئەو ئەفسەرە، گوتیشی: "ئەم خولە سوودێکی تایبەت لە مامەڵەکردن لەگەڵ پەنجەمۆر، ھەریەک لە بەڵگەنامەکانی باری شارستانی و ڕەگەزنامە ھەیە، خولەکەش لەسەر داواکاری بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی بووە و بڕیارە سێ ھەفتە بەردەوام بێت".
bas news-
