ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی: دەبێـت لە ھەرێمی کوردستان ڕیفراندۆم بکرێت
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦/4/٢٠١٧ لەمیانی سەردانێکیدا بۆ ماڵی جەلال سام ئاغا، سەرۆکی پێشووی دیوانی چاودێری دارایی، سەڵاحەدین محەمەد بەھادین، ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامی، ڕایگەیاند: "ڕیفراندۆم و سەربەخۆی کوردستان، بۆ گەلی کورد باشە و دەبێت ڕیفراندۆم بکرێت".
ئەمینداری یەکگرتوو، ئەوەشی خستەڕوو: "ھەموو کەسێک لەگەڵ پرسی ڕیفراندۆم دایە، ئێستاش کە باس لە کاتی ڕیفراندۆم دەکرێت، بەکارێکی باشی دەزانین، بێگومان ئێمەش پشتگیری خۆمان لە پرسی ڕیفراندۆم دەکەین".
دەربارەی نزیکبوونەوەی ھەڵبژاردنی ئایندەی ھەرێمی کوردستان، ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو، روونی کردەوە: "ئێمە دیدی خۆمان لەسەر ھەڵبژاردنەکانی ئایندەی کوردستان بۆ حیزبەکان ڕوونکردوەتەوە، بێگومان تەنانەت ھەڵبژاردنی پێشوەختەش شتێکی باشە، بەڵام دەبێت ئێمە ھەوڵی ئەوە بدەین کێشەکانی خۆمان چارەسەر بکەین، بەتایبەتی ھەوڵەکانی خۆمان چڕبکەینەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ حیزبەکاندا ھەوڵ بدەین کێشەی قەیرانی دارایی و تەواوی کێشەکانی دیکە چارەسەر بکەین".
bas news-
