وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده به بۆنه‌ى گیان له‌ده‌ست دانى دوو مامۆستا پرسه‌نامه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه
ئەمڕۆ یەکشەممە 16/4/2017، پاسێکی تایبەت بە گواستنەوەی مامۆستایان لە گوندی (پاریاوڵەی گەورە) لە سنووری شارەدێی (باوەنوور)ی سەر بە شاری کەلار وەرگەڕاوە.
بە هۆی ئەو ڕووداوەوە دوو مامۆستا گیانیان لەدەست دا و 11 مامۆستای دیکە و شۆفێری پاسەکەش تەندروستییان ناجێگیرە.
وەزارەتى پەروەردە له رپرسه‌نامه‌كه‌دا نووسیویه‌تى :" پرسە و سەرەخۆشى ئاراستەى بنەماڵەى هەردوو مامۆستاى خوالێخۆشبوو (زانا حەمە ساڵح ئەحمەد) و (بەناز محەمەد مەلود) دەکات کە بە هۆى ڕووداوى هاتوچۆ و لە ڕێگەى دەوامى فەرمییان بۆ قوتابخانەى (پارێوڵەى گەورە) گیانیان لەدەست دا".
هاوكات هیواى ئارامى و سەبوورى بۆ بنەماڵەکانیان و هیواى چاکبوونەوە و سەلامەتى باشتر بۆ مامۆستا برینداره‌كانى دیكه ده‌خوازن كه لەو ڕووداوەدا بریندار بوون.
bas news-
