هاوکاریی ٣٥٠١ منداڵی بێباوک دەکرێت
ئەمڕۆ ١٦ی نیسانی ٢٠١٧، دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەڵمەتێکی نوێی هاوکاریکردنی منداڵانی بێباوکی بەڕێوە برد، ٣٥٠١ منداڵ بە سپۆنسەری دهوڵهمهندان و خاوهنكار و كۆمپانیاكانی کوردستان بۆ ماوەی پێنج مانگ هاوکارییان بۆ دابین دەکرێت.
لە پارێزگای هەولێر ٩٣٥ منداڵ، لە سلێمانی ٧٤١ منداڵ، لە دهۆک ٧٠٦ منداڵ و لە ئیدارەی گەرمیانیش ١١١٩ منداڵی بێباوک (ئازیز) لە چوارچێوەی پرۆژەکەدا مانگانە بڕی ٢٥٠ دۆلار هاوکاری ماددییان بۆ دابین دەکرێت.
(مووسا ئەحمەد) سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی سەبارەت بە پرۆژەی چاودێریی ئازیزان رایگەیاند: ''لە چوارچێوەی پرۆژەی چاودێری ئازیزاندا ١٧ هەزار منداڵی بێباوک هاوکاریی ماددییان بۆ دابین کراوە و لە هەڵمەتی ئەمجارەی پرۆژەکەدا بە سپۆنسەری دهوڵهمهندان و خاوهنكار و كۆمپانیاكانی کوردستان ٣٥٠١ منداڵی بێباوک سوودمەند دەبن''.
سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئاماژەی بە رۆڵی کەسایەتییە دەوڵەمەندەکان و خاوەنکار و کۆمپانیاکان لە سەرخستنی پرۆژەکەدا کرد و گوتی: ''دهوڵهمهندان و خاوهنكار و كۆمپانیاكانی کوردستان سهرهڕای ئهو قهیرانه داراییهی بهرۆكی ههرێمهكهمانی گرتووه، هێشتا له هاوكاریكردنی و پاڵپشتیكردنی پرۆژهكانی دهزگای خێرخوازیی بارزانی بهردهوامن و جێگهی شانازیمانن و زۆر سوپاسیان دەکەین''.
جێگای ئاماژەیە پرۆژەی چاودێریی ئازیزیان لە مانگی سێدا هەڵمەتێکی هاوکارییەکانی بەڕێوە برد کە تیایدا بە سپۆنسەری هەریەک لە وڵاتانی سعوودیە و کوێت هاوکاریی ٥٠٠٠ منداڵی شەهیدانی شەڕی تیرۆریستانی داعش کرد؛ ئێستایش لە هەڵمەتێکی دیکەدا هاوکاریی ٣٥٠١ منداڵی دیکە بە سپۆنسەری دەوڵەماندان و کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان دەکات.
پرۆژەی چاودێریی ئازیزان لە ساڵی ٢٠١١ لەلایەن )دەزگای خێرخوازیی بارزانی(ـیەوە دامەزراوە و هەتا ئێستا ١٧ هەزار منداڵ لەو پرۆژەیە سوودمەند بوون، هەریەک لە مانگی سووری ئیماراتی، وڵاتانی کوێت و سعوودیە و دەوڵەمەند و کۆمپانیاکانی کوردستان سپۆنسەری پرۆژەکەیان کردووە.
kdp-
