نەقشبەندییەکان بەپیرەوەچوونی ڕیفراندۆم بە واجبێکی نەتەوەیی و ئاینی دەزانن
گوتاربێژ و سه‌رپه‌رشتیاری خانه‌قای بیاره، (فاخیر شه‌قڵاوایی) بە ماڵپه‌ڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕایگه‌یاند: ''بە ناوی تەواوی فەقێ و نوێژخوێنان و مامۆستایانی خانەقاکەمانەوە دەڵێم، چاوەڕێی ڕۆژی بڕیاردانی ڕیفراندۆم و سەربەخۆییی کوردستانین، دەبێ بەرنامەی تایبەت بەو پڕۆژە پیرۆزە نەتەوەییە ئاینییە دابنێین و لە وتارەکانماندا لە مانگی رەمەزانەوە کاتی بۆ تەرخان بکەین و ڕوونی بکەینەوە و پشتگیریی لێ بکەین، چونکە ڕیفراندۆم واجبێکە لەسەرمان و دەبێ بەدەمییەوە بچین.''
گوتاربێژ و سه‌رپه‌رشتیاری خانه‌قای بیاره دەڵێت: ''داوام لە سەرجەم موسوڵمانانە کە گوێ بۆ نەیارانی گەلەکەمان نەگرن، چونکە نەیاران هەموو هەوڵێکیان بۆ شێواندنی هەرێمەکەمانە، دەبێ دەست لەناو دەست بین بۆ ئەوەی پشتگیری لە (سەرۆک بارزانی) بکەین، بۆ ئەوەی ئەم پڕۆژە پیرۆزەی ڕیفراندۆم، کە نەتەوەیی و ئایینیشە بەجێ بگەیەنین.''
(فاخیر شه‌قڵاوایی) ئاماژەی دا: ''حه‌زره‌تی (شێخ عوسمان سیراجه‌ددین) ده‌ره‌جه‌ی عالی بێت، موژده‌ی سه‌ركه‌وتن و ده‌وڵه‌تی كوردستانی به گه‌لی كوردستان و باوكی ڕۆحیی نه‌ته‌وه‌ی كورد (مسته‌فا بارزانی) داوه، كه شۆڕشی كوردستان سه‌رده‌گرێت و كورد ده‌وڵه‌تی خۆی ده‌بێت، بۆ سه‌لماندنی قسه‌كان، كتێبی (قه‌سری عارفان)، چه‌ندین موژده‌ی تریشی بۆ گه‌له‌كه‌مان تێدایه و ئه‌وه‌تا ده‌بینین به ڕێبه‌رایه‌تیی (سه‌رۆك بارزانی) كوڕی سه‌ركرده‌ی نه‌ته‌وه‌یی، (مه‌لا مسته‌فا بارزانی) گه‌له‌كه‌مان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی و سه‌رفرازیی یه‌كجاره‌كی هه‌نگاو ده‌نێت.''
گوتاربێژ و سه‌رپه‌رشتیاری خانه‌قای بیاره ده‌شڵێت: ''ئێمه وەک سوننه‌ت و خێر سەیری پڕۆژه‌ی ڕێفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییی كوردستان ناكه‌ین، بەڵکو وه‌ك واجباتێكی ئایینی نه‌ته‌وەیی سەیری ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌كه‌ین و به جیددیش کاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین. وەک ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی هه‌میشه له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌ییی سه‌ربه‌خۆییی كوردستانداین.''
پڕۆفیسۆر و ماموستای زانكۆ، (ئازاد نه‌قشبه‌ندی) بۆ ماڵپه‌ڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەدوێت و ئاماژه به‌وه ده‌كات: ''ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان كارێكی دروست و پیرۆزه و هیوادرم هیچ كه‌س و لایه‌نێك به‌نیگه‌رانییه‌وه سەیری ئه‌م پڕۆسه‌یه نه‌كات، چونكه مافێكی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مانه و لكاندنی باشووری كوردستان به عێراقه‌وه له ساڵی 1921دا ئاره‌زوومه‌ندانه نه‌بووه، هیچ پرسێكیان به هاونیشتمانییه‌كان نه‌كردووه و، وڵاته زلهێزه‌كان به زۆره‌ملێ ئه‌و لكاندنهیان کردووە و ئێستاش ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵه گه‌وره و مێژویییەیە كه به‌رانبه‌ر به گه‌لی كورد كراوه.
ئه‌و ماموستای زانكۆیه ده‌ڵێت: ''كاتی لكاندنی باشووری كوردستان به عێراقه‌وه ده‌بوو ڕیفراندۆمی بۆ بكرایه و پرسیان به گه‌لی كورد بكردایه، کە ئایا لكاندنیان به عێراقه‌وه قبووڵه یان نا. به‌ڵام زلهێزان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌وتیی خۆیان بێ هیچ پرسیارێك هاتن و باشووری كوردستانیان به عێراقه‌وه لكاند.''
پڕۆفیسۆر (نه‌قشبه‌ندی)ده‌ڵێت: ''پڕۆسه‌ی ڕیفراندۆم پێویست به‌وه ناكات، کە ڕه‌زامه‌ندیی هیچ گرووپ و وڵاتێكی بۆ وه‌ربگرین، جگه له ڕای گه‌له‌كه‌مان، كه دڵنیاشم گه‌له‌كه‌مان زۆر به پیرۆزی له‌و پڕۆسه‌یه ده‌ڕوانن و پێشوازیی لێ ده‌كه‌ن.''
(ئازاد نه‌قشبه‌ندی) گوتیشی، هه‌ر له‌مێژه‌وه نه‌قشبه‌ندییه‌كان هه‌میشه له‌گه‌ڵ شۆڕش و سه‌ركه‌وتنه‌كانی كوردستاندا بوون، بۆیه ئێستاش له‌گه‌ڵ خۆشی و ناخۆشییه‌كانی گهلهكهیاندان و به به‌ڵێ ده‌نگ بۆ جیابونه‌وه له عێراق ده‌ده‌ن و پشتگیری لە سەربەخۆییی کوردستان دەکەن.
kdp-
