شامۆ: پەکەکە دەیەوێت بە هێزی عەرەبی پشێوی لە شنگال و خانەسۆردا بنێتەوە
(شێخ شامۆ)، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''ئەو شوێنانەی شنگال، کە لە سەردەمی سەدامیشدا ڕێگا نەدراوە عەرەبیان بۆ بچێت، ئێستا پەکەکە پڕی کردوون لە چەکداری عەرەب و، هێزی چەکداری عەرەبی لە چیای شنگال و هەندێک شوێنی گرینگی شنگال جێگیر کردووە، تەنیا لەبەر ئەوەی لە داهاتوودا گرفت بۆ پێشمەرگە و خەڵکی شنگال دروست بکەن.''
(شێخ شامۆ) دەشڵێت: ''پەکەکە لە گوندەکانی دەوروبەری خانەسۆریشدا هەندێک هێز و عەشیرەتی عەرەبی لە خۆی کۆکردووەتەوە، کە لە سووریاوە گوشاریان خستوونەتە سەر و دەیانەوێت لە خانەسۆر ئەرکیان پێ بسپێرن.''
(وەیس نایف)، سەرۆکی ئەنجومەنی شنگالیش بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: ''پەکەکە وایان بڵاو کردەوە کە لە ڕێی چەند شێخێکی عەرەبەوە دەیانەوێت هۆزە عەرەبەکان چەکدار بکەن و گرفت بۆ خانەسۆر دروست بکەن. بەڵام چەندین جار ئاگادارمان کردوونەتەوە، کە ئەمەیان لێ قبووڵ ناکرێت.''
kdp-
