ئه‌مریكا و توركیا له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى په‌كه‌كه له باكوورى حه‌له‌ب ڕێكده‌كه‌ون
پارێزه‌ر "مسته‌فا مستۆ" ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا، له لێدوانێكیدا ڕاىگه‌یاند :" له ئه‌نجامى له‌یه‌ك تێگه‌یشتنێكى ئه‌مریكی_ توركی، ئه‌مریكییه‌كان فه‌رمانیان ده‌ركرد بۆ هێزه‌كانى سووریای دیموكرات كه پێویسته له‌و ناوچانه‌ى زۆرینه‌ى دانیشتووانه‌كه‌ى عه‌ره‌بن (11 گوند و شارۆچكه له باكوورى حه‌له‌ب) بكشێنه‌وه و ناوچه‌كان ڕاده‌ستى لیواى موعته‌سمى سه‌ر به سوپای ئازاد بكرێن، هه‌روه‌ها دانیشتووانه ئاواره‌كه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ گوند و شارۆچكه‌كانیان".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه پرۆسه‌ى ڕاده‌ستكردنى ئه‌و ناوچانه ماوه‌یه‌كی ده‌وێت و ڕێكارى تایبه‌تى بۆ ده‌گیرێته به‌ر.
هاوكات، سوپای شۆڕشگێڕان، كه یه‌كێكه له پێكهاته‌كانى سووریای دیموكرات، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕه‌تیكرده‌وه هیچ گفتوگۆیه‌ك له ناوچه‌كانى باكوورى حه‌له‌ب كرابێت بۆ ڕاده‌ستكردنه‌وه‌یان به‌و هێزانه‌ى له‌لایه‌ن توركیاوه پشتیوانى ده‌كرێن.
به‌ڵام مستۆ ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه " پرۆسه‌ى ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ى گونده‌كانى ئیعزاز له باكوورى حه‌له‌ب، له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن و ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ى شارۆچكه و گونده‌كان به سوپای ڕ‌ژێمى سووریا له ڕیف مه‌نبج، ده‌یسه‌لمێنێت كه هێزه‌كانى سووریای دیموكرات سه‌ربازن و چاوه‌ڕێی فه‌رمان ده‌كه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌جینداى ئه‌وانه‌ى تینوون به خوێنى كورد، دووریشن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و پرسى گه‌لى كورد له سووریا".
ئه‌و ئەندامه‌ی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا، جه‌ختیشی كرده‌وه، :" هێزه‌كانى سووریای دیموكرات (كه یه‌كینه كوردییه‌كان زۆرینه‌ى پێكهاته‌ى ئه‌و هێزه تێكه‌ڵه‌ن) له داهاتوودا و بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌جینداى ده‌ره‌كى و نێوده‌وڵه‌تى له هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ى كه زۆرینه‌ى دانیشتووانه‌كه‌ى عه‌ره‌بن، له به‌رژه‌وه‌ندى ڕ‌ژێمى سووریا یان ئۆپۆزسیۆن ده‌كشێنه‌وه".
پێشتر هێزه‌كانى په‌یه‌ده‌ى سه‌ر به پارتى كرێكارانى كوردستان، ده‌نگۆى ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه كه به‌ره‌یه‌ك له ڕیفى مه‌نبه‌ج و ئیعزاز له باكوورى حه‌له‌ب به ئامانجى كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌یه‌ك له نێوان كۆبانێ و عه‌فرین ، ده‌كه‌نه‌وه. به‌ڵام دواتر ئه‌و گوندانه‌ى له ڕیف مه‌نبج له ژێر ده‌سه‌ڵاتیاندا بوو، هه‌موویان ڕاده‌ستى هێزه‌كانى سوپای ڕژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌د كرد. له ئێستاشدا گفتوگۆ ده‌كه‌ن بۆ ڕاده‌ستكردنى گوند و شارۆچكه‌كانى باكوورى حه‌له‌ب به ئۆپۆزسیۆن.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، كه چالاكوانه‌كان ڕایانگه‌یاند :" یه‌كینه كوردییه‌كان دواى ئه‌وه‌ى ڕوویان كرده شارى ڕه‌قه، له‌گه‌ڵ هه‌وڵدان بۆ كردنه‌وه‌ى به‌ره‌یه‌ك دژ به نوسڕه له ئیدلب، به ئامانجى رازیكردنى زلهێزه‌كان، ده‌ستیان له خواستى پێكهێنانى هه‌رێمى كوردیی یه‌كگرتوو له باكوورى سووریا، هه‌ڵگرت".
باس‌نیوز
