کاتی گۆڕانکاری لە مووچەی یەکەی پاسەوانی دیاری دەکرێت
تا ئیستاش پرسیار لەبارەی مووچەی یەکەی پاسەوانییەوە دەکرێت و داواکاری لەو بارەوە کە مووچەکانیان هاوتای مووچەی هێزی پێشمەرگە یان وەزارەتی ناوخۆ بکرێت".
نازم هەرکی، جێگری سەرۆکی لێژنەی ئاسایش و ئەنجومەنی خۆجێی لە پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند: "لەگەڵ وەزیری ناوخۆ لەو بارەوە قسەمان کردووە، باسیان لەوە کردووە کە مووچەی یەکەی پاسەوانی هاوکات لەگەڵ گۆڕانکاری لە سیستەمی پاشەکەوتی مووچە، دەستکاری دەکرێت و بەڵێن لەو بارەوە وەرگیراوە".
ئەو ئەندام پەرمانەی کوردستان گوتیشی: "کاتێک گۆڕانکاری لە پاشەکەوتی مووچە فەرمانبەراندا بکرێت، ئەوکاتە ئەوانیش دەگرێتەوە".
باسنیوز
