فەرماندەیەکی پێشمەرگە: رێگای سەرەکیی سووریا و عێراق بەدەست پێشمەرگەوەیە
هاشیم سیتەیی، فەرماندەی هێزی پێشمەرگە راگەیاند: رێگەی سەرەکیی نێوان عێراق و سووریا لە دووریی ٨٠ کیلۆمەتر بەدەست هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوەیە، بەتایبەت لە سنووری (سحێلا تا سنوونێ) کە ماویەکی دوور و درێژە بەدەست هێزی پێشمەرگەوە و گوتی: "لەو بۆشاییەدا هەموو دەرگا سەرەکییەکان بەدەست هێزی پێشمەرگەوەن و لەوانە (پێشخاپوور و دەروازەی رەبیعە و خازووکا)".
ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە لە درێژەدا گوتیشی: "هێزی پێشمەرگەی کوردستان مافی خۆیەتی هەموو رێکارێکی ئەمنی لەو ناوچانە بگرێتەبەر، چونکە هەندێک شوێن رێگەی لاوەکی تێدایە و دەبێ ئەمنییەتیان پارێزراو بێت و لەو شوێنانەوە رێگە بە هیچ هێزێک نادەین سنووری پێشمەرگە ببەزێنێت".
باسنیوز
