ڕێگای ھاوینەھەواری بێخاڵ دادەخرێت

 ڕێگای ھاوینەھەواری بێخاڵ دادەخرێت
قایمقامی ڕواندز، شۆفێران و ھاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە، بەھۆی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ماستەرپلانی ھاوینەھەواری بێخاڵ، ڕێگای سەرەکیی ڕواندز - ھەولێر داخرا.

کوێستان ئەحمەد، قایمقامی ڕواندز، ڕاگەیاند: ئاگاداریی شوفێران و ھاووڵاتییان دەکەینەوە، کە ئەمڕۆ یەکشەممە 16/4/2017 لەکاتژمێر ھەشتی بەیانییەوە، بەھۆی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ماستەرپلانی ھاوینەھەواری بێخاڵ و پڕۆژەی سەرەکیی ئاوی بێخاڵ، بۆ سەلامەتیی گیانی ھاووڵاتییان لە مەترسیی خلۆربوونەوەی بەرد و جێبەجێکردنی کارەکان، ڕێگای سەرەکیی ڕواندز بۆ بێخاڵ و ھەولێر داخراوە".

گوتیشی: "داوا لە شۆفێران و ھاووڵاتییان دەکەین، لەو ڕێگەیەوە ھاتوچۆ نەکەن، تا ئەو کاتەی ئاگاداری کردنەوەی ڕێگاکە بڵاو دەکەینەوە".






باسنیوز
Top