دەربەندیخان.. دوو ھاووڵاتی بەھۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆ گیانیان لەدەست دا

دەربەندیخان.. دوو ھاووڵاتی بەھۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆ گیانیان لەدەست دا
جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی شەھید تۆفیق لە قەزاى دەربەندیخان، گیان لەدەستدانی دوو ھاووڵاتی بەھۆی ڕووداوێکی ھاتووچۆوە لەسەر ڕێگای دەرەبندیخان ـ وارماوا ڕاگەیاند.

ڕزگار واحید، جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی شەھید تۆفیق لە قەزاى دەربەندیخان، ی ڕاگەیاند: "کاتژمێر 2:40 خولەکی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 15/4/2017 لە گوندی (سیارە) لەسەر ڕێگای دەربەندیخان ـ وارماوا، ئۆتۆمبێلێکی جۆری (سیدریک) وەرگەڕاوە و بەوھۆیەوە، دوو سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە گیانیان لەدەست داوە".

گوتیشی: "یەکێک لە قوربانییەکان تەمەنی نزیکەی 40 ساڵ و ئەوەی دیکەشیان تەمەنی 24 ساڵە و ھەردووکیان دانیشتووی شاری دەرەبندیخانن".
bas news-
Top