زاخۆ.. لافاو کەشتی تایتانیک دەبات
چیا ئەمین، بەڕێوەبەری گەشتوگوزار لە شاری زاخۆ، ئەمڕۆ 15/4/2017رای گەیاند: "لە ناو رووباری زاخۆ، نزیک پردی دەلال، خواردنگەیە لە نێو کەشتییەکی بە ناوی تایتانیک دانرا بوو، ببوە ھۆکاری ئەوەی کە بە ھەزاران گەشتیار سەردانی بکەن، ئەوە بۆ دوو ساڵان دەچێت گەشتوگوزاری زاخۆ، زۆ پشتیوانی لەو کەشتییە دەکرد، ئەمەش بۆ بەھێزکردنی جوولەی گەشتیاری، بەڵام بەداخەوە بەھۆی بارانەوە تێکشکاوە".
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری زاخۆ، ئەوەشی خستەڕوو: "ھەر کاتێک گەشتیار سەردانی زاخۆی بکردبوایە و بچووبایە سەر پردی دەلال، یەکسەر ئەو کەشتییە سەرنجی ڕادەکێشە و بۆی دەچوو، وێنەی لەگەڵ دەگرت، بەتایبەت خواردنگەکەی ناوی و خەڵکێکی زۆر بۆ بەسەربردنی کات و خواردن دەچوون، جێگەی سەنجی گەشتیاران".
دوێنی 14/4/2017 لە پارێزگای دھۆک، بارانێکی زۆر باری، زیانی بە زۆر شوێنی گەشتیاری گەیاند.
bas news-
