"ئەو داواکارییەی لە دژی کۆمپانیای میکس میدیا تۆمارکرا بوو ھێشتا یەکلای نەکراوەتەوە"



ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە پرسی ئامێری کەناڵەکانی ناوخۆییەکان ھێشتا یەکلای نەکراوەتەوە و لە چاوەڕوانی یەکلاکردنەوەی داین.



عیماد ڕەفعەت، ئەندامی لێژنەی ڕۆشنبیری لە ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "سکاڵا لە دژی کۆمپانیای میکس میدیا تۆمار کراوە، بەڵام ھێشتا پرسەکە یەکلای نەکراوەتەوە و لە چاوەڕوانی یەکلاکردنەوەی پرسەکەداین، چونکە ئێستا پرسەکە لای بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسە".



ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگا، ئەوەشی خستەڕوو: "ئیمە وەک لێژنەی ڕۆشنبیری و لاوان لە ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر و داواکاری گشتیش سکاڵامان لەدژی زیادکردنی نرخی ئامێری کەناڵە ناوخۆییەکان و ڕاگرتنی پەخشی کەناڵە ناوخۆییەکان لە سنووری ھەولێر تۆمار کردووە"



لە ماوەکانی ڕابردوودا لە لایەن کۆمپانیای میکس میدیاوە، پەخشی کەناڵە ناوخۆیەکان لە سنووری پارێزگای ھەولێر ڕاگیرا، ھەروەھا نرخی ئامێرەکانیان لە بازارەکاندا بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرز کردەوە، ئەوەش ناڕەزاییەتی ھاووڵاتیانی بەدوای خۆیدا ھێنا.

bas news-
Top