لە خورماتوو کۆمەڵێک چەکدار سێ ھاووڵاتی عەرەبیان ڕفاند

 لە خورماتوو کۆمەڵێک چەکدار سێ ھاووڵاتی عەرەبیان ڕفاند
شەوی دوێنی ھەینی، لە شارۆچکەی خورماتوو، 10 چەکدار بە جلی سەربازییەوە سێ ھاووڵاتی عەرەب ڕفاند، دوای نیو کاتژمێر ئازادیان دەکەن، بەڵام ئازارێکی جەستەیی زۆریان دەدەن.



محەمەد فایەق، بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، رای گەیاند: "شەوی ڕابردوو 14/4/2017 کاتژمێر 8:30 خولەکی لە شەو لە گەڕەکی تینی شارۆچکەی خورماتوو، 10 چەکدار بە جلی سەربازییەوە، دوای ھەڕەشەکردن لە سێ ھاووڵاتی عەرەب، دەیانڕفێنن و داوی نیو کاتژمێر ئازادیان دەکەن".


بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامییەتی خورماتوو، ئەوەشی خستوەتەڕوو: "بەڵام ئەم ھاووڵاتیانە، لەلایەن ئەو گرووپە چەکدارەوە بە شێوەیەکی زۆر دڕندە ئازار و ئەشکەنجە دراون".



ھاوکات شەوی رابردوو، چەند چەکدارێکی نەناسراو، ھاووڵاتییەکی دیکەی ئەو شارۆچکەیان رفاندووە، ئەم جەکدارانە خۆیان بە ھەواڵگری ناساندووە، ئەو ھاووڵاتییەش پیشەی شوفێری تاکسی بووە و تەمەنی 24 ساڵ بووە.
bas news-
Top