لە خورماتوو کۆمەڵێک چەکدار سێ ھاووڵاتی عەرەبیان ڕفاند
محەمەد فایەق، بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، رای گەیاند: "شەوی ڕابردوو 14/4/2017 کاتژمێر 8:30 خولەکی لە شەو لە گەڕەکی تینی شارۆچکەی خورماتوو، 10 چەکدار بە جلی سەربازییەوە، دوای ھەڕەشەکردن لە سێ ھاووڵاتی عەرەب، دەیانڕفێنن و داوی نیو کاتژمێر ئازادیان دەکەن".
بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامییەتی خورماتوو، ئەوەشی خستوەتەڕوو: "بەڵام ئەم ھاووڵاتیانە، لەلایەن ئەو گرووپە چەکدارەوە بە شێوەیەکی زۆر دڕندە ئازار و ئەشکەنجە دراون".
ھاوکات شەوی رابردوو، چەند چەکدارێکی نەناسراو، ھاووڵاتییەکی دیکەی ئەو شارۆچکەیان رفاندووە، ئەم جەکدارانە خۆیان بە ھەواڵگری ناساندووە، ئەو ھاووڵاتییەش پیشەی شوفێری تاکسی بووە و تەمەنی 24 ساڵ بووە.
bas news-
