لە شارەدێی سلێمان بەگ دەستڕێژی گوللە لە دوو منداڵی شوانکار دەکرێت
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لە شارەدێی سلێمان بەگ، چەند چەکدارێک تەقە لە دوو منداڵی شوانکار دەکەن، دوای ھەڵاتنی ئەو منداڵانە، 120 سەر مەڕ دەدزن.
محەمەد فایەق، بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامییەتی شارۆچکەی خورماتوو، ڕای گەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 15/4/2017 کاتژمێر 4:30 خولەک، لە بەرامبەر شارەدێی سلێمان بەگ، دوو منداڵی عەرەبی بە ناوەکانی مەحموود عەلی دارا و نازق عەلی دارا، کە دانیشتووی شارەدێی سلێمان بەگی رەسەنن و شوانکاری دەکەن، لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە، بەر دەستڕێژی گوللە دەدرێن".
بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامییەتی خورماتوو، ئەوەشی ڕوون کردەوە: "دوای ئەو دەستڕێژییانە، منداڵەکان ھەڵاتوون و دوای ھەڵاتنیشیان، ئەو چەکدارانە نزیکەی 120 سەر مەڕی ئەو دوو برایە شوانە دەدزن و چەکدارەکان بەرەو شارەدێی سلێمان بەگ رۆیشتوون".
bas news-
