په‌رله‌مانتارێكى یه‌كێتى: ئه‌گه‌ر مالیكی ببێته سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى نیشتمانى پێشوازی لێده‌كه‌ین
یه‌كێتى نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌ر زارى په‌رله‌مانتارێكییه‌وه پێشوازى خۆى ده‌رده‌بڕێت بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى نیشتمانیی (لایه‌نه شیعه‌كان) له‌لایه‌ن نوورى مالیكی_یه‌وه كه ده‌نگۆى ئه‌وه هه‌یه، دواى عه‌مار حه‌كیم، پۆستكه به سه‌رۆكى ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تى یاسا بدرێت.
ئارێز عه‌بدوڵا، ئه‌ندامى فراكسیۆنى یه‌كێتى له په‌رله‌مانى عێراق، به ماڵپه‌رى "جۆرناڵ نیوز ـى ڕاگه‌یاند :" فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان پشتیوانى له هه‌ر كه‌سایه‌تییه‌ك ده‌كه‌ن سه‌رۆكایه‌تى هاوپه‌یمانى نیشتمانى وه‌ربگرێت".
ڕوونیشیكرده‌وه، كه فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ده‌ست وه‌رناده‌نه كاروبارى نێوخۆیی هاوپه‌یمانی نیشتمانییه‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى فراكسیۆنى یه‌كێتى، گوتیشی :" مافى هه‌ر فراكسیۆنێكى نێو هاوپه‌یمانى نیشتمانییه كه‌سێكى گونجاو كاندید بكات بۆ سه‌رۆكایه‌تی هاوپه‌یمانێتییه‌كه و ئه‌و كه‌سه‌ش ده‌بێته جێی ڕێزی لایه‌نه كوردستانییه‌كان".
به‌ڵام جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، كه له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانى دیكه به‌پێی بڕگه ده‌ستوورییه‌كان ناكۆكییان هه‌یه و هیچ كێشه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه‌كاندا نییه (وه‌ك ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌كێتى گوتی).
پێشتر عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى نیشتمانى له 12ى 4ى 2017 داواى كرد، ده‌ست بكرێت به ڕێكارى دیاری كردنى كه‌سێك بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ى كه بڕیاره له 1ى 7ى 2017 كۆتایی به خوله‌كه‌ى بێت.
دواى ئه‌و لێدوانه، په‌رله‌مانتارانى نزیك له مالیكی، ده‌نگۆى خۆكاندیدكردنى مالیكی بۆ وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
bas news-
